١٩ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٤٠
سەردار سەلامی : هەوڵی سپای ئێران بۆ بەرگری لە ئاسایشی نیشتمانی خۆی هاندەرانە نیە

جێگری فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی وتی : بە هەموو جیهانی دەڵێین کە بۆ بەرگری کردن لە سنووری ئاسایشی نیشتمانی ئاوەکانی سەرزەوین و پاسەوانی دەریاڤانی هەموو کارێک ئەنجام دەدەین بەڵام ئەم کارانە هیچ هاندەرانەش نین.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :  سەردار  حسێن سەلامی  شەوی یەکشەممە لە بەرنامەیەک لە کەناڵی خەبەری ڕادیۆتەلەفزیونی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : بەرگری کردن  ئەرکی ئێمەیە و هێزی سپا ئەرکمەندن  جم و جۆڵی هەموو پاپۆڕەکان  لە کەنداوی فارس ، تەنگەی هورموز و دەریای عومان  ڕەچاو بکەن  .

ناوبراو وتی : هێزی بەرگریکارانەی وڵات ئەوەندەیە کە دوژمنان بە تایبەتی ئەمریکاییەکان هەمووکات بە ئەسپایی وڕێزگرتن لە ڕووی ترس و تۆقان لەگەڵی دەجووڵنەوە  .

سەردار سەلامی وتیشی : ئەمریکییەکان و زایۆنییەکان  لە ماوەی سی و هەشت ساڵی ڕابردوو  پەلاماریان کردەسەر چواردە وڵاتی ئیسلامی و دوازدە شەڕیان لە ناوچە  وەڕێ خست  و ئەگەر ئێمە هێزی بەرگرییانە و پێشگیری کەرانەمان نەبوایا  ئەمریکییەکان ئەم چەشنە لەگەڵ ئێمە  هەڵس و کەوتیان نەدەکرد .

ناوبراو وتی : ئەگەر هێزی بەرگریکارانەمان نەبوایا  ئەمریکاییەکان بۆ پرسی  ناڤوکی لە جیاتی دەریا، زەوین و ئاسمان   نەدەهاتە سەر کاغەز و نەدەچوونە پشتی میز  و ڕێگەی دیپلوماسیان  هەڵنەدەبژێردرا.

جێگری فەرماندەی گشتی سپا وتیشی : لە هەر جێگایەک کە بمانەوێ  بە هەر شێوازێک  لە هەر ئاستێک دا ، هەر زەمان ، هەر شوێن،  بەهەر خێراییەکی دڵخواز و هێزێکی تێکدەرانە و لە ئاستی هەڕەشەی دوژمن،  بەرژەوەندییەکانی دەدەینە بەر پەلامار  .

سەردار سەلامی بە ڕاگەیاندنی  ئەمەی بیروزەینی دوژمن لەگەڵ ڕاستییەکانی هێزی بەرگرییانەی ئێمە ئاشنایە وتیشی :  لەبەر ئەوەی هاوکێشەکانی دوژمن نادروست نەبێت،  هەتا ئاستێکی شیاو  بەشگەلێک لە هێماوسەرچەشنەکانی دەسەڵاتی بەرگرییانە نیشان دەدەین،  هەڵبەت بەشە نادیار و شاراوەکانی هێزی سەربازی ئێمە  هەمووکات زۆرتر بووە لە بەشەکانی ئاشکرای .....

کۆتایی کورتە نامە/310